وێنە..ئەو شارە ئەوروپی-یانەی گونجاوترینن بۆ گەشتكردن

جیهان

12/01/2019‌ 759 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیستی 10 باشترین شارەكانی ئەوروپا دەستنیشانكران، كە گونجاون بۆ گەشتكردن لەساڵی 2019.

رۆژنامەی "ئیندپندنت"ی بەریتانی لیستی 10 شارەكەی بەوێنە بڵاوكردووەتەوە، كە ئەو شارانەی ئەوروپا گونجاوترینن بۆ گەشتكردن لەمساڵدا.

بەپێی ریزبەندییەكە شاری مینسكی بیلاروسیە لەپلەی یەكەمی شارە ئەوروپییەكان دێت بۆ گەشتكردن، شارەكە پلەی گەرمای گەنجاوەو شارێكی مێژووییەو چەندین ناوچەی گەشتیاریشی هەیە.

لەدوای ئەویش شاری رۆتەردامی هۆڵەندا دێت‌و یەكێكە لەشارە گونجاوەكان بۆ گەشتكردن‌و لەپلەی سێیەمیش شاری سیدگیس لەئیسپانیا دێت‌و دواتر شاری كەتەلۆنیای هەمان وڵات.

بەپەلە