ڤیدیۆ.. ژنێك بە 86 ساڵ تەمەن‌و بەسەركێشییەكانی ناوی دەخاتە كتێبی گینس

جیهان

12/01/2019‌ 481 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ژنێكی ئەمریكی بە86 ساڵ تەمەن‌و بەچەند جوڵەیەكی سەیر‌و سەركێشی ناوی خستە كتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەكان.

ئەو ژنە ناوی بیتی گۆدهارت، لەشاری جولا دەژی‌و بەردەوام وەرزش دەكات، كە وەرزشەكەشی بریتییە لەجوڵە لەناو هەوادا.

بیتی دەڵێت: لە زووەوە دەستی بەوەرزشكردن كردووەو بەهۆی بەردەوامیشی هەرگیز نەترساوە لەكوێوە ویستبێی خۆی هەڵداوەو بەردەوام سەركێشی كردووە.

هەروەها جەختیكردووەتەوە، هەرگیز لەبەرزایی ناترسێت‌و دەیەوێت لەو سەركێشییانەی كردوویەتی بەردەوام بێت.

هـ ـ ح