بەجیابوونەوە لەهاوسەرەكەی بووە دەوڵەمەنترین ژنی جیهان

جیهان

12/01/2019‌ 955 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ماكنزی بیزۆس، نازناوی دەوڵەمەندترین ژنی جیهانی بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لەدامەزرێنەری دەزگای ئەمازۆن جیف بیزۆس جیابووەوە.

جیف بە 137 ملیار دۆلار دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە، كە بەهۆی جیابوونەوەكەی دەبێت نیوەی سامانەكەی بداتە ئەو هاوسەرەی لێی جیابووەتەوە، بەوەش ئەو ژنە دەبێتە دەوڵەمەندترین ژنی جیهان.

بەپێی گۆڤاری "بیزنس ئینسایدر"ی ئەمریكی جیف و ماكنزی بیزوس، لەویلایەتی واشنتۆنی ئەمریكا دەژیان، كە بەپێی یاساكانی ئەو ولایەتی دەبێت هاوسەران (50/50) سامانەكەیان دابەش بكەن دوای جیابوونەوەیان، كە ئەو یاسایە لەنۆ ویلایەتی ئەمریكا جێبەجێدەكرێت.

هەر بەپێی گۆڤارەكە جیف بیزوس دوای هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو ژنە كۆمپانیای ئەمازۆنی دامەزراندووە، بۆیە نیوەی خاوەنداری ئەو كۆمپایایە بۆ ماكنینزی دەگەڕێتەوە.

تا ئێستا هۆكاری جیابوونەوەی ماكنزی بیزوس  و جیف نەزانراوەو بەدوای جیابوونەوەش ئەو ژنە دەبێتە خاوەنی 68.5 ملیار دۆلار لەسامان، 

هـ ـ ح