بەرپرسانی عێراقی دەیانەوێت هێزە ئەمریكییەكان لەوڵاتەكەیان بمێنێتەوە

عیراق

12/01/2019‌ 1947 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی رۆژنامەی "ۆوڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریكی، بەرپرسانی عێراقی دەیانەوێت هێزە ئەمریكییەكان لەوڵاتەكەیان بمێنێتەوە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، بەرپرسانی عێراقی لەترسی سەرهەڵدانەوەی چەكدارانی داعش‌و دووبارە هێرشكردنەوە بۆ چەند ناوچەیەك دەیانەوێت هێزەكانی ئەمریكا لەوڵاتەكەیان بمێنێتەوە.

رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، لەدواین سەردانی مایك پۆمپیۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ عێراق، بەرپرسانی ئەو وڵاتە داوایان لەو وەزیرە كردووە، كە نابێت هێزەكانیان لەعێراق بكشێتەوە.

ئەمریكا لەساڵی 2014وە زیاتر لە 5000 هەزار سەربازی لەعێراق جێگیركرد، ئەوەش دوای هێرشی هێزەكانی ئەمریكا بۆ چەند ناوچەیەكی ئەو وڵاتە.

هـ ـ ح