فرۆشی ڤۆڵگس ڤاگن لەساڵی 2018 ژمارەی پێوانەیی تۆماردەكات

جیهان

12/01/2019‌ 605 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای ڤۆڵگس ڤاگنی ئەڵمانی رایگەیاند، لەساڵی 2018 رێژەی فرۆشتنیان بەرزبووەتەوەو ژمارەی پێوانەیی تۆماركردووە.

بەپێی كۆمپانیاكە لەو ساڵەدا 6.24 ملیۆن ئۆتۆمبیلیان لەسەرانسەری جیهان فرۆشتووە، كە ئەوەش ژمارەیەكی پێوانەییە.

هەر بەپێی كۆمپانیا ئەڵمانییەكە بەو ژمارەیەش رێژەی فرۆشتنی ئۆتۆمبیلەكانیان بە 0.2% لەچاو شاڵی 2017 تۆماركراوە.

ڤۆڵگس ڤاگن لەسەرانسەر جیهان ئۆتۆمبیل دەفرۆشێت، كە كۆمەڵێك ئۆتۆمبیلی جۆراوجۆری هەیەو ئۆتۆمبیلەكانیشی پێشوازییەكی زۆری لێدەكرێت.

هـ ـ ح

بەپەلە