شارپرێس:
كۆمپانیای "تۆیۆتا"ی ژاپۆنی، ئۆتۆمبیلە نوێیەكەی نیمایشكرد، كە ئۆتۆمبیلەكە بێ شۆفێرە، ئەوەش لەچوارچێوەی چالاكییەكانی پێشەنگای CES لەشاری لاس فیگاسی ئەمریكا.
ناوی ئۆتۆمبیلەكەی كۆمپانیا ژاپۆنییەكە، TRI-P4 ، كە لەجۆری لێكزس LS 500h، كە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندی بەرزە بەسیستەمی P4 كاردەكات بۆ لێخوڕینو چەندین كامێرای هەیە بۆ ئەو مەبەستە.
كامێراكان لەپێشەوەو دواوەو لاتەنیشتی جێگیركراوە، لەگەڵ بوونی سیستەمی هاوكاری LIDAR بۆ لێخوڕین، هەروەها بوونی 8 لایتی رووناكی.
هــ ـ ح