ئەمریكا لەقاهیرەوە شەڕی لەدژی ئێران راگەیاند

جیهان

12/01/2019‌ 7897 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس/ وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
رۆژنامە عەرەیبیەكان باسی پاڵنەرەكانی سەردانیكردنی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكایان بۆ ژمارەیەك لە وڵاتانی ناوچەكە كرد، كە هەندێك لە نوسەران كۆمێنتیان لەسەر وتارەكەی پۆمپیۆ هەبوو لەقاهیرە، بەوەی راگەیاندنی شەڕە دژی ئێران.

سیناریۆی جەنگ
عەبدولباری عەتوان لە -رای الیوم- ی لەندەنیدا نوسیویەتی: وتارەكەی پۆمپیۆ لە زانكۆی ئەمەریكی لە قاهیرە راگەیاندنی جەنگە دژی ئێران و باڵە سەربازیەكانی لە ناوچەكەدا، بەتایبەتی – حزب الله- و هەوالێكی بێ هیوایە بۆ جوانكردنی وێنەی ولاتەكەی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، سەرەرای دلنیایی دان بە ئیسرائیلیەكان بەوەی ئەمەریكا كار بۆ پاراستنی ولاتەكەیان دەكات بەو هێزە سەربازیانەی بەرگری لە خۆی پێدەكات دژی دوژمنداری و سەركیشیەكانی رژێمی ئێرانی، هەلبژاردنی زانكۆی ئەمەریكی و قاهیرە بۆ رونكردنەوەی سیاسەتە نوێیەكانی لە رۆژهەلاتی ناوەراست، نەك سعودیە، بە شێوەیەكی مەبەست و حساب بۆكردنێكی ورد بو، بۆ بەركارهێنانی سەری شەڕەكە.

نوسەر ئەوەشی نووسی: " مەترسیدارترین قسەی وەزیری دەرەوە لە بۆچونی ئێمەدا ئەوە بو : پێویستە لە قۆناغی دەورەدانی ئێرانەوە بچینە قۆناغی رو بەروبونەوەی.. سەردەمی تەمبەلی ئەمەریكا كۆتایی هات و ریگە لە هەژمونی ئیران دەگرین لە ناوچەكەدا، بەم زمانە سیناریۆی جەنگی پێچەوانەوە كردەوە لە رابردودا، پێدەچێ كاتی جێبەجێكردنەكەی نزیك بێت".

بەڵام عوسمان میرگنی لە -شرق الاوستی لەندەنی- دەلیت " وەزیری دەرەوە مایك پۆمپیۆ‌ لێدوانەكانی سەبارەت بە كشانەوە لە سوریا لەسەرەتای سەردانیكردنەكانی بۆ ناوچەكە روون نەبو".

نوسەر بەردەوام دەبێت " لەهەمان كاتدا پۆمپیۆ دووپاتیكردەوە گرنگترین ئاڵینگارەكانی ناوچەكە (داعش و شۆرشی ئیسلامی ئێرانیە)، و گوتی جەنگ بەردەوامە، بەلام بە رونی قسەی لەسەر بڕیاری كشانەوەی هیزەكانی ئەمەریكا نەكرد لە سوریا و ئاماژەی بەوە كرد (بریاری سەرۆك بە كشانەوەی هێزەكان كاریگەری ناكاتە سەر تواناكانمان لە روبەروبونەوەی ئاڵینگارەكان، بەتایبەتی بەهێزكردنی هاوپەیمانی دژی ئێران‌ ".

پەیامی دڵنیایی
محمود خەتاتبە لە - الغد الاردنی- وای دەبینێ " هەگبەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەم سەردانیكردنانەیدا هیچی تێدا نەبو جگە لە پەیامی دڵنیایی بۆ ولاتانی ناوچەكەو هاوپەیمانەكانی واشنتۆن دەربارەی بریارو سیاسەتە نا پێشبینیكراوەكانی ئیدارەی سەرۆكی ئەمەریكی لە هەمبەر كێشە میحوەریەكانی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست، بەتایبەتی بریارە لەناكاوەكەی سەرۆك لە مانگی رابردودا بە كشانەوەی هێزەكانی لە سوریا".

نوسەر دەنوسێت " لەكاتێكدا تیرۆر هەرەشە لە سەقامگیری هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دەكات، كەچی بڕیارەكانی ئیدارەی ترەمپ مەترسی لەسەر ئەو هەوڵانە دروست دەكات بۆ رێگرتن لەسەر ئەو مەترسیانە و رێكخستنەكانی، بەتایبەتی بڕیاری كشانەوەی هێزە ئەمەریكیەكان لە سوریا.. ئەو مەترسیانەی ولاتانی ناوچەكە هەیانە بە گشتی وای كرد واشنتۆن جولەكانی دەست پێبكات، لە كاتێكدا پیدەچێ ئەجیندای گەشتەكەی پۆمپیۆ حۆی لە دلنیایی دەبینێتەوە بەرانبەر بریاری كشانەوەكەیان، و دووپاتكردنەوەی مەترسی ئێرانی، و نوێكردنەوەی پایەند بوونی واشنتۆن بە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر".

لای خۆیەوە، مستەفا میقداد لە - الپورە السوریە- دەلێت " سەردانیكردنی بەرپرسە ئەمەریكیەكان لە ناوچەكەدا سەركەوتو نابێت لە لەخۆگرتنی لێكەوتەكانی بریاری سەرۆك ترەمپ بە كشانەوەی هێزەكانی لە سوریا، و توركەكان دەڵێن ئێمە داوای كشانەوەی هێزەكانمان لە ترەمپ كردوەو لە ریكارەكان و میكانیزمەنی كشانەوەكە رازی نین، هەڵوێستی خودی ئەردۆگان لە توندترین دۆخەكانیدایە بەرانبەر لێدوانەكانی وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا".

هەرچی – الاهرام- ی مصریە لە سەروتارەكەیدا هاتوە " لە پەیوەندییە نەگۆرەكانی ئێستای نێودەولەتیدا كە هەموان لەسەری كۆكن، پەیوەندیەكانی نێوان قاهیرەو واشنتۆن تەنها لە بەرژەوەندی هەردوولایاندا نیە، بەڵكو لە بەرژەوەندی كۆمەلگەی نێو دەولەتیە بە گشتی. بەڵگە نەویستە مصر لە پێشداو ئێستاش وەك پێشەنگی دەوربەرەكەی دەمێنێتەوە، و هێزێكی هەرێمایەتیە لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و ناكرێ پشتگوێ بخرێ، ئەمەش ئەو راستیە بو دووبارە وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دووپاتیكردەوە".

رۆژنامەكە دەڵێت " كێشەو ململانێكانی رۆژهەڵاتی ناوەراست زۆرن، و كاریگەرییان لەسەر بەرژەوەندیەكانی ئەمەریكا هەیە، پێویستە واشنتۆن و قاهیرە پێكەوە هاوكاری یەكتری بكەن لە پێناو كوژانەوەی ئاگرەكەدا بۆ ئەوەی پەرەنەسێنێت و هەموان نەسوتێنێ ".

سەرچاوە: BBC