هۆكارەكانی دروستبوونی نەخۆشی شێرپەنجەی ڕیخوڵە

sharpress.net

941 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/01/2019‌

شارپرێس
دوو توێژینەوەی نوێ دەریدەخەن، خواردنی گۆشتی سوور ، نانی سپی، خواردنەوە پڕ لەشەكرەكان مەترسی توشبوون بەشێرپەنجەی ڕیخۆڵە زیاتر دەكەن.

ئیدوارد جیونۆچی سەرپەرەشتیاری تیمی لێكۆڵینەوەكان، لە زانكۆی هارڤارد ئەنجامدراوە، دەڵێت: "توێژینەوەكانی پێشوو پەیوەندی خواردنیان بەشێرپەنجەی ڕیخۆڵەوە نیشاندا، بەڵام هۆكارەكانی ئەوانیان بەڕوونی دەرنەخستبوو".

بەگومانی ئەو و تیمی لێكۆڵینەوەكەی، ئیلتیهاب بەهۆی خواردنەوە دەبێتە هۆی دروستبوونی ئەو نەخۆشییە، لەبەرئەوە تیمی لێكۆڵینەوەكە ئاماری كۆكراوەی بەزیاتر لە هەزار كەس لە دوو خوێندنەوەدا لێكدانەوەی بۆ كردووە.

ئەو كەسانە نزیكەی 25 ساڵ لە شێوازو جۆری خواردنەوەكانیان خرابوونە ژێر چاودێری وردی تەندروستییەوە، بەشداربووان هەرچوار ساڵ جارێك فۆرمێكی چەند پرسیاریشیان پێ پڕ دەكرایەوە.
 
لەماوەی بەدواداچوون نزیكەی 2699 ی تووشبوو بەشێرپەنجەی كلۆڕكتاڵ (ڕیخۆڵەگەورە) دەركەوت، ئەوانەی زۆرترین لەو جۆرە خواردنانەیان خواردووە ئیلتیهابی ریخۆڵەیان بەرێژەی 37% زیاتر بووەو مەترسی تووشبوون بەشێرپەنجەی ڕیخۆڵەیان لە 70% زیاتر بووە.

بەوتەی جیۆنووچی، گۆشتی بەستوو، گۆشتی سوور، ئاردی سپی و خواردنەوە گازدارە پڕ لە شەكرەكان هۆكاری دروستبوونی ئیلتیهابن لە لەش بەتایبەتی لەریخۆڵەكان.

توێژەران ئەوەیان دەرخستووە لەبەرانبەر ئەوەدا سەوزەوات، كاربۆهیدراتەكان، قاوە و ئاوی میوەی سروشتی ئیلتیهابەتەكان كەمتر دەكەنەوەو مەترسی دروستبوونی نەخۆشییەكە ناهێڵن.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved