باوكی نیمار وەڵامی دەنگۆكانی داواكاری ئەو یاریزانە بۆ گەڕانەوە بۆ بەرشەلۆنە دەداتەوە

وەرزش

12/01/2019‌ 490 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باوكی نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە، كە گوایە ئەو یاریزانە داوای كردووە، بگەڕێتەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی.

باوكی نیمار، كە هاوكات بەرێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانەیە، ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە، باس لەوە دەكەن، نیمار داوای كردووە بگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنە.

پێشتر رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویكردەوە، كە نیمار لەرێگەی باوكییەوە پێنج جار داوای لەیانەی بەرشەلۆنە كردووە بگەڕێتەوە یانەكەو رایگەیاندووە، پەشیمانە ریزی ئەو یانە كەتەلۆنییەی جێهێشتووە.

نیمار داسیلڤا لەهاوینی رابردووتر لەیانەی بەرشەلۆنەوە بەشكاندی گرێبەستەكەی رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كرد، تائێستاش چەندین دەنگۆ هەیە ، كە باس لەوە دەكەن ئەو یاریزانە دەگەڕێتەوە یانەكەی پێشووی.

هـ ـ ح