نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان روو لەنزمبوونەوە دەكات

جیهان

12/01/2019‌ 516 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كردەوە، ئەوەش دوای ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.2 دۆلار بەرێژەی 1.95% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 60.48 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان دۆلارێك بەرێژەی 1.9% دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 51.59 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوو بەهۆی ئەوڵەكانی ئەمریكاو چین بۆ رێككەوتنی بازرگانی، نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان زنجیرەیەك بەرزبوونەوەی تۆماكرد، كە كە ناجێگیری لەبازاڕ ئەو بەرزبوونەوانەی راگرتووە.

هـ ـ ح