واشنتۆن نایەوێت گفتوگۆكانی دیمەشق‌و قامیشلۆ سەربگرێت

sharpress.net

2058 جار خوێندراوه‌ته‌وه

12/01/2019‌

شارپرێس:
واشنتۆن نایەوێت گفتوگۆكانی دیمەشق‌و قامیشلۆ سەربگرێت، كە ماوەیەكە بۆ رێككەوتنی نێوانیان دەیدەن‌و هەوڵەكانیش لەو چوارچێوەیە بەردەوامی هەیە.

رێزان حەدۆ، راوێژكاری راگەیاندنی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە لەناوچەی عفرین، رایگەیاند، ئەمریكا دەیەوێت شكست بەو گفتوگۆیانە لەنێوان بەرپرسانی كورد لەقامیشلۆو بەرپرسانی سوریا لەدیمەشق هەیە.

حەدۆ دەشڵێت: ئەمریكا لەرێگەی نوێنەرەكەی بۆ سوریا، جێمس جێفری هەوڵی شكستپێهێنانی ئەو گفتوگۆیانە دەدات، كە داوای لەبەرپرسانی كورد كردووە، گفتوگۆكانیان لەگەڵ بەرپرسانی سوری رابگرن.

دوای ئەوەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، بڕیاریدا هێزەكانی لەسوریاو رۆژئاوای كوردستان بكشێنێتەوە، بەرپرسانی كورد بۆ رێگری لەهەڕەشەكانی سوپای توركیا دەستیان بەگفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق كرد، بۆ ئەوەی بگەنە رێككەوتن‌و پاراستنی ئەو ناوچانەی بەدەست یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگەوەن.

ئەو بەرپرسە كوردە جەختی لەبەردەوامی گفتوگۆكانی دیمەشق‌و قامیشلۆ كردووەتەوەو رایگەیاندووە، دەیانەوێت رێگری لەهەڕەشەو هێرشی سوپای توركیا بكەن بەهەر نرخێك بێت، بۆ ئەوەش گرەنتی لەسوریا وەردەگرن.

هـ ـ ح







ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved