ئەگەر هەیە پەرلەمان دەنگ لەسەر حاكم رزگاری‌و سەلیم جبوری بدات

عیراق

12/01/2019‌ 1398 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مقدام جمیلی، پەرلەمانتار لەئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حاكم رزگارو سەلیم جبوری نزیك لەوەرگرتنی پۆستی وەزارتەكانی دادو بەرگری.

مقدام جمیلی، راشیگەیاند، ئەگەر هەیە لەكۆبوونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگ لەسەر ئەو دوو كاندیدە بدرێت، بۆ ئەوەی پۆستی وەزارەتەكانی دادو بەرگری وەربگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، هەفتەی رابردوو عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران هەریەكە لەحاك رزگار بۆ وەزیری دادو سەلیم جبوری بۆ وەزیری بەرگری‌و فالیح فەیازی بۆ وەزیری ناوخۆ كاندید كردو نووسراوی ئاراستەی پەرلەمان كرد.

ئەو پەرلەمانتارە لەسەر پرسی وەرگرتنی پۆستی وەزیری ناوخۆ لەلایەن فالیح فەباز رایگەیاند، كە ئەو پۆستە تائێستا ململانێی لەسەرەو هاوپەیمانییەكانی چاكسازی ‌و بینا نەگەیشتوون بەرێككەوتن بۆ كاندید كردنی.

هـ ـ ح