شارپرێس: كۆمپانیای فۆرد نوێترین ئۆتومبیلی SUV بەرزی خۆی بەرهەمهێناوە، كە دەخرێتە خزمەتی پۆلیسی ئەمریكاوە. ئوتۆمبیلەكە ناویPolice Interceptor2020 جگە لەوەی دیزاینێكی جوان و سەرنجڕاكێشی هەیە، هێزێكی بێوێنەشی لەخۆیدا كۆكردووەتەوەو بەپێی پێویستیش سووتەمەنی كەم دەخوات. ئەموئوتۆمبیلە بە پاتری و شەحنی كارەباییش جگە لەبەنزین لەكاتی بڕانی سوتەمەنی كاردەكات و لە 41% كەمتر لەمۆدێلی ئۆتۆمبیلە نوێیەكانی تر سوتەمەنی بۆ ڕۆیشتنی دەخوات. ئۆتۆمبیلەكە دوو جۆر مەكینەی 3و 3.2 پستۆنیEco Boost V6 هەیە و 10 شێوازی خێرایی بۆ لێخوڕین دەتوانێت لەخۆیدا بگۆڕێت، كە سێنسۆری بەهێزی ئەویش وایكردووە تانزیكەی 270 پلە دەوروبەری سكانەر بكات و مەترسییەكان لەو مەودایەدا دەستنیشان بكات و هەلومەرجی پێویستیش لەبارەیانەوە بگرێتەبەر، كە بۆ ئەم مەبەستە تیایدا سوود لەهەندێك كامێرای پێشكەوتوو وەرگیراوە.