یارییەكەی ئەردۆغان.. "ئەمساڵ ساڵی كوردەكانە"

کوردستان

12/01/2019‌ 6884 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس/ وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا
"ئەمساڵ، ساڵی كوردەكانە"، كە ئەمەریكا دەستی بە كشانەوە كرد و بەرانبەر بەرزەفڕی‌و رووبەرووبوونەوەی توركیا جێی هیشتن، كە كشانەوەكە لەگەڵ هاوپەیمانەكانی تێكەڵكردنی كارتەكانە و بەشیوەیەك كۆشكی سپیش لەناو خۆیاندا دابەش بوون. 

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا گرنگی بە بەهاوپەیمانەكانی (كورد) نادات و دەیەوێت هاوپەیمانییەكی رۆژهەڵاتی ناوەراست پیك بهێنێ لە بەرانبەر ئێران و كۆتا سەربازیان بە دیبلۆماسیەت وەك ئەوەی لە قاهیرە رایگەیاند "دەركات".

هەروەها جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریكا رایگەیاند، ئەوان دەیانەوێت بەردەوامبن لە پاڵپشتیكردنی كوردان، كە ئەوە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆك كۆماری توركیای تووڕە كردووە. 

لەو بارەیەوە ئەردۆفلن گەڕایەوە بۆ رۆژانی رووبەروبوونەوە لەگەل یەكێتی سۆڤییەت و كێشەی كەنداوی بەرازەكان، بەوەی وڵاتەكەی پێداوە لەو كاتەدا چەكە ئەتۆمییەكانی لەسەر خاكەكەی بڵاوە پێبكات بەرانبەر مۆسكۆ و ناچاری بكات لەكوبا بكشێتەوە.

هەروەها ئەوەی بۆ جۆن بۆڵتۆن دووپاتكردووەتەوە خەونی كوردی مەترسییەكی مان و نەمانی لەسەر وڵاتەكەی هەیە و ئامادەیە رووەو رۆژهەڵات هەنگاو بنێ بە ئاراستەی هاوپەیمانی لەگەڵ روسیا و چین، كە ئەگەر بێتوو كۆشكی سپی بەردەوام بێت لە پالشتی كردنی كوردەكان.

ناكۆكی نێوان ئەنقەرەو واشنتۆن ناگاتە ئاستی پچڕانی پەیوەندی، بۆ ئەنقەرە ئاسان نییە هەرەشەكانی جێبەجێبكات، واشنتۆنیش  ناتوانی هاوپەیمانە كۆنەكەی پشتگوێ بخات، بەتایبەتی پاش ئەوەی پلان دادەنێت بۆ رووبەرووبوونەوەی گەورە لەگەڵ ئێران پێویستی بە هەر دەوڵەتێك هەیە لەگەڵیدا بوەستێتەوە، جا ئەگەر ئەو وڵاتە لەگەورەیی و كاریگەرییدا وەك توركیا بێت.

لەبەرانبەر ئەگەری سەركەوتنی باڵەكەی بۆڵتۆن، ئەردۆغان رایگەیاند، كار دەكات بۆ دروستكردنی هیزێكی سەد هەزار چەكداری لەپێكهاتە جیاوازەكانی سوریا، كارەكەی بریتی دەبێت لەبەرپێگرتنی كوردەكان و دروستنەكردنی كانتۆنێكی تایبەت بەخۆیان و لەناوچەكەش دەریان بكات ئەگەر گونجا، كە ئەو هێزە گەمارۆ دەكاتە سەریان‌و ناهێڵێت شەڕ بگوازنەوە بۆ ناو ئەنادۆڵ و ژینگەیەكی گونجاویش دروست دەكرێت بۆ پێشوازی لیكردنیان.

لە چاوەڕوانی پێكهێنانی ئەو هێزەدا، ئەردۆغان رێگەی بە - بەرەی نوسرە- دا ناوچەیەكی زۆر فراوانی ژێر دەستی چەكدارەكان و تیرۆریستانی تر داگیر بكات بە مەبەستی رووبەرووبوونەوە لەگەڵ هەر جوڵەیەك، كە بە هاوكاری دیمەشق ئەنجام بدرێت لە دۆخی رێككەوتنیاندا لەگەڵ حكومەتی سوریا و پیكهێنانی ئیمارەتیك لە ژێر دروشمی – الحاكمیە للشرعیە-، وەك سەرەتایەك بۆ دابەش كردنی هەژموون لە باكوری سوریا. 

ئەمەش هەمان ئەو شتەیە، كە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەیەوێت.  ئەگەر وانییە  –نوسرە- ی تیرۆریست چۆن دەتوانێت بەو خیراییەو بە ‌بەرچاوی – هاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە- ئەو شوینانە داگیر بكات و ئەنقەرەش پیرۆزبایی لێبكات.

هەرچی قسەی بەرپرسە توركەكانە دەربارەی پاراستنی یەك پارچەیی خاكی سوریا درۆیەكی گەورەیەو پێچەوانەی واقیعە لەسەر زەمین، ئەویش بە لەباربردنی جەنگی ئیدلب پێش دەستپێكردنی بە چەند رۆژێك و جێبەجێنەكردنی ئەو پەیمانانەی لەهەر یەك لە ئەستانەو سوچی دابویان، پاشان باوەش كردنەوە بۆ –نوسرە- و رێگەپێدانیان بە دامەزراندنی ئیمارەتەكەیان.

كشانەوەی ئەمەریكا و هاوپەیمانەكان كارتێكی بە نرخی دایە دەست توركیا بۆ بەدەست هینانی ئەوەی دەتوانێ و ئەوەشی دەیەوێ بیكات لە كاتی بەرپابونی جەنگی سوریاوە؛ واتە زاڵ بوون بەسەر ئەو ناوچە سنوریانەی لە حەلەبەوە درێژ دەبێتەوە ئیدلب.

هەرچی كوردەكانە، هیچ بژاردەیەك لەبەردەمیاندا نەماوەتەوە جگە لە دان نان بە سوری بونی خۆیاندا نەبێت و دواخستنی خەونەكانیان؛ كە بوە مایەی كابوسێكی وەڕسكەر بۆ سەرجەم سوریەكان و هەرێمەكەش.

توركیا هاوپەیمانی لەگەڵ روسیا و ئیراندا دەكات، پێش ئەوەو ئێستاش پالپشتی –نوسرە- و زۆربەی گروپە تیرۆریستیەكان دەكات، و دەیەوێ هەمویان رێكبخات لەبەرەیەكی فراواندا بۆ روبەروبونەوەی دیمەشق، لەهەمان كاتدا پەیوەندییەكانی لەگەڵ باكوری ئەتلەسی و ویلایەتە یەكگرتوەكاندا ناپچرێنێ، جەنگیش لە باكوری سوریا چەند ساڵێكی تر درێژە دەكێشێت.

سەرچاوە: الحیاە