شارپرێس:
ئه‌مشه‌و هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌میانی گه‌ڕی دووه‌می یارییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا دووه‌مین سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و بلیتێكی قۆناغی16ی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی به‌ركه‌وت.
له‌میانی گه‌ڕی دووه‌می یارییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا ئێوایه‌ر ئه‌مرۆ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق روبه‌ڕوی هه‌ڵبژارده‌ی یه‌مه‌ن بووه‌وه و عێراق یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی برده‌وه.
عێراق له خوله‌كی 11 دا و له رێگه‌ی موهه‌ند عه‌لی كازم پێشكه‌وت و دواتر له خوله‌كی 19 دا به‌شار ڕه‌سه‌ن بنیان گۆڵی دووه‌می بۆ عێراق تۆمار كرد و گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌و ئه‌نجامه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌میشدا پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی یارییه‌كه لێ بدات، عه‌لا عه‌باس له خوله‌كی 91 گۆڵی سێیه‌می عێراقی تۆمار كرد‌و سێ خاڵی یاریه‌كه‌یان به‌ده‌ستهێنا به‌وه‌ش به فه‌رمی بلیتی قۆناغی 16ی جامه‌كه‌ی بڕی.
ه.م