ڕێكخراوی دۆر: شه‌فافیه‌ت له‌داهاتی نه‌وتی كوردستان هه‌یه‌

کوردستان

12/01/2019‌ 1224 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ڕِێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوكردەوە.


وریا هەورامی بەڕێوەبەری ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان  ڕایگەیاند "سەرچاوەی سەرەكی ڕاپۆرتەكەی دۆر هەردوو ڕاپۆرتی كۆمپانیای دیلۆیت سەرچاوەیەكی دیكە كە دۆر پشتی پێبەستووە جگەلەوە ڕاستەوخۆ گفتگۆ و ڕاوێژ كردن بووە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای دیلۆیت لە هەرێم".
 
وریا هەورامی ئاماژەی بەوەداوە "بەپێی ئەو دەرئەنجامەی لە شیكردنەوەی لە دوو راپۆرتی ٢٠١٧ دەستكەوتووە هەرێمی كوردستان بەدرێژایی ساڵی ٢٠١٧ زیاتر لەنیوەی داهاتی لەنەوت بۆ خەرجی و رسومات چووە، كە لە ٪٥٠.٨ كۆی گشتی داهاتەكەی پێكدەهێنیت".

هەورامی ئەوەشی وتوە ":هاوكات لەڕووی هەناردەكردنەوە، شەش مانگی یەكەمی ٢٠١٧ هەرێمی كوردستان هەناردەی بەجێگری ماوەتەوە كە بەڕێژەی ناوەندییەتی زیاتر لە ٥٣٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بووە، بەڵام لەشەش مانگی دووەمدا هەناردە كەمیكردووە بەهۆی ڕوداوەكانی كەركوكەوە ئاستەكەی بۆ ٢٤٦ هەزار بەرمیل رۆژانە دابەزیووە".

بەڕێوەبەری ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان لەبارەی ڕاپۆرتەكەوە ئەوەشی وتوە "ڕێكخراوی دۆر بۆ زانیاری نەوتی كوردستان بایەخی تایبەتی داوە لەڕاپۆرتەكانی دیلۆیت، چونكە ڕاپۆرتەكانی دیلۆیت تاكە سەرچاوەن تائێستا حكومەتی هەرێمی كوردستان بەڕوونی دەستی خستووەتە سەر چەند خاڵێك و زانیاری بڵاوكردووەتەوە, هەرچەندە ناتوانین بلێین ڕاپۆرتەكانی دیلۆت كۆتایی بەهەموو گومانەكان دەهێنێت، بەڵام رونكردنەوەی گرنگیشی تێدایە بۆ ڕای گشتی كوردستان".

بۆ بینینی تەواوی ڕاپۆرتەکە کلیک لێرە بکە....
هـ ـ ر