وردەکاری سەردانی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ عێراق

عیراق

12/01/2019‌ 1209 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزیری دەرەوەی ئێران، لەگەڵ چەند شاندێکی بازرگانی وئابووری وڵاتەکەی سەردانی عێراق دەکات.

بڕیاڕە سبەینێ یەکشەممە هەواڵی ئاژانسە فەرمییەکانی ئێران "لە سەردانی موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران چەند کۆمپانیایەکی حکومی و تایبەتی ئەم وڵاتە هاوڕێ لەگەڵ ئەو دەبن و بڕیاڕە کۆنگرەی بازرگانی و هاوبەشی نێوان دوو وڵات لە سلێمانی و کەربەلادا بەڕێوە ببەن".

ئەم سەردان و بەسەرکردنەوانە دەرخەری ئەوەیە کە هەوڵدانەکانی ئەمریکا لە جیاکردنەوەی پەیوەندی ئێران وعێراق لەگەڵ بوونی سزاکان و هەڵبەت سەردانی پۆمپیۆش کە چوار ڕۆژ لەمەوبەربوو، بێ ئەنجام بووە و هەروەها پڕۆژەی بۆشایی خستنە نێوان ئێران وعێراق بەرەو شکست دەڕوات و ئەمریکا لەم نێوندەدا چارەیەک جگە تازەکردنەوەی بەخشینی عێراق لە بازنەی سزا ڕاگەیەندراوەکانی هیچیتری لەبەردەستدا نابێت.

 ئەم سەردانەی شاندەکانی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەیان لەکاتێکدایە، ئەم وڵاتە ساڵانە 1330مێگاوات کارەبا بۆ عێراق لە ئێستادا هەناردە دەکات و لە هەوڵیشدایە کەعێراق بێ پێویستی لەهاوردەکردنی نەوتی پاڵفتەکڕاو موشتەقاتی تری بێت(کەلەم نێوەندەشدا هەوڵدانی شەو و ڕۆژی ئێرانییەکان بۆ دروستکردن و بونیاتنانی وێستگەی ڕۆمیلە، بەهۆی 500 ئەندازیار و ستافی ئێرانی، بەڵگەی ئەم هەنگاوانەیە) کە لە دۆخێکی ئاوهادا ، لە ئاوا هەلومەرجێک ئامادەبوونی جەواد زەریف و تیمی هاوڕێی ئەو لە عێراقدا بەواتای هەوڵدان بۆ تەواوکاری خواست و ئامانجەکانی دوو دەوڵەت لە چوارچێوەی پەیوەندی گەشەپێدراوی بازرگانی و ئابووری، بە گەیاندنی گوژمەی 20هەزار ملیارد لە ساڵدایە.
هـ ـ ر