ئەو وڵاتەی بەهۆی خواردنی خراپەوە زۆرترین رێژەی مردنی تێدا تۆماركراوە

sharpress.net

679 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/01/2019‌

شارپرێس:
زانایانی ئەڵمانی لەزانكۆی فریدریش شێلر ناوی ئەو وڵاتەیان ئاشكراكرد، كە بەهۆی خواردنی خراپەوە، زۆرترین رێژەی مردنی تێدا تۆماركراوە.

بەپێی ئەو زانایانە، ئۆزباكستان لەپلەی یەكەمدایە، 394 كەس لە 100 هەزار كەس بەهۆی خواردنی خراپەوە مردوون‌و گیانیان لەدەستداوە.

بەدوای ئەو وڵاتەشدا لەریزبەندییەكە تركمانستان و قرغیزستان و ئۆكرانیا و مۆلدۆفا و ئازەربیجان‌و بیلاروس و تاجیكستان و كازاخستان هاتوون.

لەسەرووی ئەو وڵاتانەی، كەمترین رێژەی مردن تۆماركراوە بەهۆی خواردنی خراپەوە، وڵاتی ئیسپانیا لەپلەی یەكەم دێت، هەروەها بەدوای ئەوانیش ئیسرائیل‌و فەرەنسا دێت، كە لەو وڵاتانە 43 و 46 كەس لە 100 هەزار كەس دەمرن.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved