فیلمێكی دۆكۆمێنتاری باس لەسێكسی مایكڵ جاكسۆن لەگەڵ منداڵان دەكات

هەمەڕەنگ

13/01/2019‌ 1947 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەسەر پاشای پۆپی ئەمریكی، مایكل جاكسۆن، فیلمێكی دۆكۆمێنتاری بەرهەمهێنراوە، كە ئەو هونەرمەندە تۆمەتباردەكات بە سێكسكردن لەگەڵ منداڵان.

بەرپرسانی ڤیستیڤاڵی "سەندانس" بۆ فیلمی ئازادو تۆڕی "ئێچ بی ئاو" فیلمە دۆكۆمێنتارییەكەیان لە "نیفرلاند" بەرهەمهێناوە، كە بڕیارە فیلمەكە لەم مانگەدا نمایشبكرێت.

هەروەها بڕیارە تۆڕی "ئێچ بی ئاو" كەناڵی چواری بەریتانی لە بەهاری داهاتوو فیلمەكە نمایش بكات،كە فیلمەكە چاوپێكەوتنی لەگەڵ دوو پیاو كردووە، كە ئێستا لەچلەكانی تەمەنیان‌و هاوڕێی جاكسنۆ بوون، كە گوایە بەمنداڵی سێكسی لەگەڵ كردووە.

هـ ـ ح