مانی لەدەرگایەكی گەورەوە دەچێتە لاپەڕەكانی مێژووی لیڤەرپوڵ

وەرزش

13/01/2019‌ 520 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ناوی سادیۆ مانی سەنیگالی‌و یاریزانی یانەی لیڤەرپوڵ چووە مێژووی یانەكەی، دوای بەشداریكردنی لەیاری یانەكەی لەبەرانبەر یانەی برایتۆن.

مانی بەو بەشدارییەی لەیاری لیگەروپڵ برایتۆن لەخولی ئینگلیزی ‌و هەفتەی 22 كۆی بەشدارییەكانی لەیاری یانەكەی كردە 100 یاری، كە ئەوەش ژمارەیەكی مێژووییە بۆ ئەو یاریزانە.

ئەو یاریزانە سەنیگالییە لەیانەی ساوسهامبتۆن لەساڵی 2016 بە گرێبەستێكی 37 ملیۆن پاوەنی رووی لەیانەكەی لیڤەرپوڵ كرد، كە ئاستێكی بەرز لەگەڵ یانەكەی لەیارییەكان پێشكەش دەكات.

ئەو یاریزانە لە 99 یارییەكەی یانەی لیڤەرپوڵ 42 گۆڵی تۆماركردووەو 20 گۆڵی تریشی تۆماركردووە، كە 11 گۆڵی لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بووە.

هـ ـ ح