شاری تۆرجۆك.. وێنەی شارە بەستووەكەی باكووری روسیا

جیهان

13/01/2019‌ 1218 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆرجۆك یەكێكە لەشارەكانی روسیاو سەر بەپارێزگای تەفیرەو دەكەوێتە سەر رووباری تفیرتسا، دەكەوێتە ئەوپەڕی باكووری رۆژئاوای روسیا.

تۆرجۆك 240 كلم لەمۆسكۆی پایتەختی روسیاوە دوورەو بەهۆی هەڵكەوتەی جوگرافی بەشارە بەستووەكەی روسیا ناسراوە.

مێژووی دروستبوونی شارەكە بۆ سەدەكانی دەو یانزەی لەدایكبوونی دەگەڕێتەوەو یەكێكە لەشارە گەشتیارییەكانی ناوچەی تەفیر، بەتایبەتی لەوەرزی زستاندا.

شاری تۆرجۆك چەند سەرچاوەیەكی كانزایی هەیە، وەك ئاڵتوون‌و چەند ناوچەیەكی مێژوویی وەك كۆشكی "بیتروفسكی بوتیفوی" كە لەساڵی 1776 دروستكراوەو هەیە، لەگەڵ كەنیسەی "سباسو-بریوبراجینسكی".

بەپەلە