تۆتنهام بەنرخێكی خەیاڵی بۆ هاری كین ریاڵ مەدرید شۆك دەكات

وەرزش

13/01/2019‌ 485 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بەدانانی نرخێكی خەیاڵی لەسەر هاری كینی یاریزانی یانەكەی، یانەی ریاڵ مەدریدی شۆك كردووە.

رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی بڵاویكردووەتەوە، كە ئەو نرخەی یانەی تۆتنهام لەسەر هاری كین دایناوە بۆ دەستبەرداربوون لێی 310 ملیۆن جونەی ئیستەرلینی بووە، كە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بكرێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە یانەی ریاڵ مەدرید نایەوێت ئەو یاریزانەی بفرۆشێت، بۆیە ئەو نرخە خەیاڵییەی لەسەر داناوە، تا یانەی ریاڵ مەدریدش نەتوانێت بكرێت.

یانەی ریاڵ مەدرید ماوەیەكە هەوڵی كرینی هاریی كینی ئینگلیزی‌و یاریزانی یانەی تۆتنهام دەدات، كە ئەو یاریزانە لەیارییەكانی خولی ئینگلیزی ئاستێكی بەرز پێشكە دەكات.

هـ ـ ح