وێنە.. ئیفانكا ترامپ ئاهەنگی لەدایكبوونی هاوسەرەكەی دەگێڕێت

جیهان

13/01/2019‌ 1024 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیفانكا ترامپی كچی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، ئاهەنگی لەدایكبوونی جارید كۆشنەری هاوسەری گێڕا.

ئیفانكا ترامپ لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام ئاهەنگی بۆ لەدایكبوونی هاوسەرەكەی گێڕاوە، كە وێنەكەی تایبەتی خۆی‌و كۆشنەری بڵاوكردووەتەوە.

كچەكەی ترامپ دڵخۆشی خۆی بۆ هاوڕێیەتی‌و هاوسەری هاوسەرەكەی دووپاتكردووەتەوەو جەختیكردووەتەوە، كە بەردەوام دەبێت لەو خۆشەویستی‌و هاوڕێیەتییە.

ئیفانكا و جارید كۆشنەر لە 25 ئۆكتۆبەری 2009 هاوسەرگیریان كردووە، كە ئەو دوانە یەكێكن لەبەرپرسە بەهێزەكانی ئێستای كۆشكی سپی ئەمریكا.

كۆشنەر گەورە راوێژكاری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكایە، ئیفانكاش لەكۆشكی سپی چەند بەرپرسیارییەكی هەیە.

هـ ـ ح