دەنگۆی بڵاوەپێكردنی 20 هەزار سەربازی ئەمریكی لەموسڵ رەتدەكرێتەوە

عیراق

13/01/2019‌ 4404 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دەنگۆی بڵاوەپێكردنی 20 هەزار سەربازی ئەمریكی لەموسڵ‌و دەوروبەری رەتكراوە، كە بەشێك لەمیدیا عێراقییەكان بڵاویانكردبووەوە.

ناوەندی راگەیاندنی ئەمنی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن، كە 20 هەزار سەربازی ئەمریكی لەموسڵ بڵاوەیان پێكراوە "دوورە لەراستی".

ناوەندەكە بڵاویشیكردەوە، ئەوانەی ئەو دەنگۆیانەیان بڵاوكردووەتەوە، پشتیان بەهیچ سەرچاوەیەكی فەرمی نەبەستووەو بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵانەش لەچوارچێوەی زنجیرەیەك هەواڵی ناڕاستە لەو بارەوە.

رۆژی شەممە چەند میدیایەكی عێراقی بڵاویانكردەوە، كە سوپای ئەمریكا 20 هەزار سەربازی لەموسڵ‌و دەوربەری جێگیركردووەو كار بۆ دەركردنی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەو ناوچانە دەكەن.

هـ ـ ح