كشانەوەی سوپای ئەمریكا لەسوریا كێشەی گەورە دروست دەكات

sharpress.net

4448 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/01/2019‌

شارپرێس:
جەنراڵ میروسلاف كوستیلكای وەزیری پێشووی بەرگری چیك رایگەیاند، كشانەوەی سوپای ئەمریكا لەسوریا كێشەی گەورە دروست دەكات.

جەنراڵ میروسلاف كوستیلكا لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، كە كێشەی كشانەوەی ئەمریكا لەسوریا ئەوەیە، ئەو وڵاتە ناتوانێت چارەسەری ئەو قەیرانانەی بكات، كە چەند ساڵێكە رووبەڕووی بووەتەوە.

ئەو وەزیرەی پێشووی چیك، هەروەها رایگەیاندووە، كە دەبێت دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا بەبڕیاری كشانەوەی سوپای وڵاتەكەی لەسوریا بچێتەوەو بڕیارەكە رابگرێت.

دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رۆژی 19ی مانگی رابردوو بڕیاری كشانەوەی سوپای وڵاتەكەی لەسوریادا، كە لەساڵی 2014وە بۆ شەڕی داعش لەو وڵاتە جێگیركراون.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved