ئەمریكا كوشتی سەركردەیەكی داعش لەئەفغانستان رادەگەیەنێت

sharpress.net

4005 جار خوێندراوه‌ته‌وه

13/01/2019‌

شارپرێس:
سوپای ئەمریكا لە ئەفغانستان كوژرانی سەركردەیەكی دیاری رێكخراوی داعشی لەو وڵاتە راگەیاند.

ئۆبۆن میندی وتەبێژی هێزەكانی ئەمریكا لە ئەفغانستان رایگەیاند، سەركردەكەی داعش، ناوی خەتاب ئەمیر بووەو لەناوچەیەكی رۆژهەڵاتی هەرێمی نەنكرهار لە دەی ئەم مانگە كوژراوە.

ئەمیر بەچەند ناوێك ناسراوە، كە بەرپرسی هێرشە بەناوبانگەكانی ئەفغانستان بووەو چەندین تەقینەوەی گەورەی لەو وڵاتە ئەنجامداوە.

میندی راشیگەیاندووە، بەهۆی ئەو ئەو تەقینەوانەی ئەو بەرپرسەی داعش ئەنجامیداوە، خەڵێكی زۆری مەدەنی كوژران‌و برینداربوون.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved