سوپای عێراق كوژرانی 5 سەركردەی داعش رادەگەیەنێت

عیراق

13/01/2019‌ 289 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای عێراق كوژرانی پێنج سەركردەی داعشی راگەیاند، ئەوەش لەئەنجامی بۆردومانی مۆڵگەی چەكدارانی داعش.

بەپێی بەیاننامەیەكی سوپای عێراق، ئەو سەركردانەی داعش لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكان لەباشووری رۆژئاوای روتبە لەپارێزگای ئەنبار كوژراون.

بۆردومانەكە لەناوچەی دۆڵی جلابات لەبیابانی رۆژئاوا ، كە 80 كلم لەروتبەوە دوورە ئەنجامدراوە، كە ئۆتۆمبیلێكی ئەو چەكدارانە لەنزیك بارەگاكانیان كراوەتە ئامانج‌و ئەو پێنج سەركردەیە كوژراون.

سوپای عێراق هیچ زانیارییەكی تری لەسەر ناوی سەركردەكانی داعش بڵاونەكردووەتەوەو جەختیكردووەتەوە، كە لەسەر بنەمای هەواڵگیری ئەو هێرشەیان ئەنجامداوە.

هـ ـ ح