بەرهەم ساڵح كۆتایی بەكێشەكانی رەوتی حیكمەو عەسائیبی ئەهلی حەق دەهێنێت

عیراق

13/01/2019‌ 1227 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق بەدەستوەردانەكانی كۆتایی بەكێشەكانی رەوتی حیكمەو عەسائیبی ئەهلی حەق هێناوە.

كەناڵیRT  لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادار بڵاویكردەوە، لە شەوی هەینی رابردووەوە بەرهەم ساڵح دەستوەردانی لەو كێشانە كردووە، كە لەنێوان رەوتی حیكمەو عەسائیبی ئەهلی حەق دروست بوون.

كەناڵەكە بڵاویشیكردەوە، بەرهەم ساڵح لەرێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی قسەی لەگەڵ عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەو قەیس خەزعەلی سەرۆكی عەسائیب كردووەو داوای لێكردوون كۆتایی بەكێشەكانی نێوانیان بهێنن‌و بەو هۆیەشەوە گرژییەكانی نێوانیان كەمبووەتەوە.

هەروەها ئەو كەناڵە بڵاویكردووەتەوە، كە بەرهەم ساڵح جەختی لەوە كردووەتەوە، كە دەبێت حەكیم‌و خەزعەلی كۆتایی بەكێشەكانیان بهێنن‌و ئەو شەڕە راگەیاندنەی لەنێوانیان دروست بووە بەزوویی رابگرن.

لەدوو رۆژی رابردوو شەڕی راگەیاندنی قورس لەنێوان ئەو دوو لایەنە شیعییە دروست بوو، دوای ئەوەی رەوتی حیكمە عەسائیبی تۆمەتباركرد، بەكوشتنی ئەندامێكیان لەناوچەیەكی بەغدا.

هـ ـ ح