شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته به‌غدای پایته‌خت، بڕیاره له‌گه‌ڵ سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق كۆببێته‌وه.
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌یشته شاری به‌غدا، بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار، سه‌رۆك وه‌زیران‌و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه.
پاش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی هه‌رێمده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه هه‌فته‌ی ڕابردوو مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی به‌غدا‌و هه‌رێمی كرد، پرسی سزاكانی سه‌ر ئێرانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ردوولا تاوتوێكرد.
ڕ . ج