شارپرێس:
جێگری سه‌رۆكی ئیمارات‌و حاكمی شاری دوبه‌ی، له‌كتێبێكدا ده‌رباره‌ی ئه‌زموونی نیو سه‌ده كاری له‌دونیای سیاسه‌تدا، نهێنی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سێ سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌ب ئاشكراده‌كات.
محه‌مه‌د بن ڕاشد، جێگری سه‌رۆكی ئیمارات‌و سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌و حاكمی شاری دوبه‌ی، له‌یاداشته‌كانیدا كه وابریاره ڕۆژی دووشه‌ممه بڵاوبێته‌وه، باس له په‌یوه‌ندی خۆی به سێ سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌به‌وه ده‌كات، كه ئه‌وانیش سه‌دام حسێن سه‌رۆكی ڕژێمی پێشووی عێراق، به‌شار ئه‌سه‌د-ی سه‌رۆكی سوریا‌و موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا.
له‌باره‌ی سه‌دامه‌وه، محه‌مه‌د بن ڕاشد نوسیویه‌تی:"به‌رله‌وه‌ی ئه‌مریكا هێرشبكاته سه‌ر عێراق په‌یوه‌ندیم به‌سه‌دام حسێنه‌وه كرد‌و پێم وت، ده‌ستبه‌رداری ده‌سه‌ڵات ببێت‌و بێت له‌دوبه‌ی كۆتایی ژیانی به‌سه‌ر ببات".
محه‌مه‌د بن ڕاشد ده‌شڵێ:"به‌ڵام سه‌دام ئه‌وه‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و وتی من عێراق ڕزگارده‌كه‌م نه‌ك خۆم".
هاوكات په‌یوه‌ست به به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه، جێگری سه‌رۆكی ئیمارات نوسیویه‌تی:"له‌ساڵی 1999 كه ئه‌وكاته به‌شار ئه‌سه‌د گه‌نج بوو، هێشتا نه‌ببوه سه‌رۆكی سوریا، به‌ئۆتۆمبێلێك دوور له بابه‌ته فه‌رمییه‌كان پیاسه‌یه‌كمان به‌نێو سوریادا كرد، ئێستا‌و دوای چه‌ندین ساڵ له‌شه‌ڕی سوریا بڕوام وایه، گه‌لی سوریا ده‌توانن دووباره شارستانیه‌تێكی نوێ بنیاتبنێنه‌وه".
هه‌ر له‌و كتێبه‌دا حاكم دوبه‌ی باس له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ لیبیا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ موعه‌مه‌ر قه‌زافی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته ده‌كات، كه قه‌زافی به محه‌مه‌د بن ڕاشدی وتوه، ده‌یه‌وێت شارێك هاوشێوه‌ی دوبه‌ی له‌وڵاته‌كه‌یدا دروستبكات، له‌به‌رامبه‌ریشدا حاكمی دوبه‌ی پێی وتووه، گۆڕانكاریی به‌بانگه‌شه نابێت، به‌ڵكو به‌كردار ده‌بێت، گۆڕانكاریش پێویستی به‌دۆخێكی له‌بار هه‌یه، ته‌نیا گه‌لیش ده‌توانن گۆڕانكاریی دروستبكه‌ن.
حاكمی دوبه‌ی وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و دۆخه‌ی لیبیای له‌وكاته‌دا تیادا بووه وتویه‌تی، لیبیا خاوه‌نی چه‌ندین زانا‌و داهێنه‌رن، كه ته‌نیا پێویستیان به كه‌شێكی گونجاو بۆ گۆڕانكاریی هه‌یه.
ڕ . ج