شارپرێس:
سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی هۆكار ده‌ستبه‌رداربوونی زه‌ینه‌دین زێدانی فه‌ره‌نسی له‌ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه مه‌دریدییه‌كه ئاشكراده‌كات.
پاش چه‌ندین مانگ له‌ده‌ستبه‌رداربوونی زێدان له‌ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ڕیاڵ مه‌درید، هێشتا مشتومڕی وازهێنانی ناوبراو له‌یانه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه، له‌وباره‌یه‌وه ڕامۆن كاڵدیرۆن سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕایگه‌یاند، ڕۆناڵدۆ و به‌یڵ هۆكاری ڕۆیشتنی زێدان بوون له‌یانه‌كه.
به‌وته‌ی كاڵدیرۆن، زێدان به‌و مه‌رجه له‌ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه ده‌مایه‌وه كه ئیداره‌ی یانه‌كه ڕۆناڵدۆ بهێڵێته‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ردا به‌یڵ بفرۆشێت.
سه‌رۆكی پێشووی ڕیاڵ مه‌درید ئاشكراشیكرد، فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی ڕیاڵ مه‌درید به‌و مه‌رجه‌ی زێدان ڕازی نه‌بووه، بۆیه ناوبراویش ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ڕیاڵ مه‌درید بووه.
ڕ . ج