شارپرێس.. حلمى ره‌سول ره‌زا
له چوارچێوه‌یه‌كى فراواندا كشانه‌وه‌ى هیزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له سوریا وه‌ك دیارى ده‌هاته پێش چاو، زۆربه‌ى شرۆڤه‌كارو سیاسیه‌كان سه‌ره‌تا پێیان وابو مۆسكۆ سودمه‌ندى یه‌كه‌مه له‌م هه‌نگاوه، به‌لام ئایه ئه‌مه راسته.. روسیا سومه‌ندى كشانه‌وه‌كه‌یه؟
سه‌ره‌تا دیمه‌نه‌كه وا ده‌رده‌كه‌وێ، بگره بۆ هاوبه‌شه‌كانى روسیاش هه‌روا بو، به‌ڵام به وردبونه‌وه له ره‌وشه‌كه وا نایه‌ته پیش چاو، و ئالۆزى زۆرى تێدایه.
دیاره هیچ ورده‌كاریه‌ك ده‌رباره‌ى چۆنیه‌تى میكانیزمى كشانه‌وه‌كه دیار نیه، به‌وه‌ى به‌شێك له هێزه‌كان ده‌كشینه‌وه یان سه‌رجه‌میان. یان له دۆخى كشانه‌وه‌دا به‌شێكى دیاریكراوى هێزى تایبه‌ت و هه‌واڵگرى ناوه‌ندى ده‌هێڵرێته‌وه؟ ئایه ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر به‌رنامه‌ى راهێنانى تایبه‌ت به كورد و هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات به‌رده‌وام ده‌بیت و زانیارى هه‌واڵگرییان پێده‌دات؟ ئایه ناوچه‌ى دژه فڕین بۆ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات دابین ده‌كات؟ ئایه هێزه‌كانى له بنكه‌ى ته‌نه‌ف ده‌كشێنێته‌وه؟ ئایه كۆمپانیا سه‌ربازیه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له رۆژهه‌ڵاتى فورات ده‌مێننه‌وه؟
تا ئیستا هیچ وه‌ڵامێكى رون نیه بۆ وه‌لام دانه‌وه‌ى پرسیاره‌كانى سه‌ره‌وه، تا ئه‌و كاته‌ى زانیارى زۆر ده‌زانین له‌و باره‌یه‌وه، نابێ خێرابین له بریاردان سه‌باره‌ت به ناوه‌رۆكى هه‌نگاوه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، دیاره هێشتا زوه بۆ بریادران له سودمه‌ندى روسیا، و ڤلادیمیر پۆتین به‌هه‌مان شێوه گومانى خۆى له‌و باره‌یه‌وه ده‌ربرى و گوتى " تا ئێستا هیچ به‌لگه‌یه‌ك نیه له‌سه‌ر كشانه‌وه‌كه‌یان به‌لام بروام وایه ده‌كرێ بكشێنه‌وه".
یه‌كه‌م، سروشتى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له سوریا كاریگه‌رى ده‌كاته سه‌ر هه‌لس و كه‌وتى لایه‌نه كاریگه‌ره‌كانى تر، هه‌روه‌ك په‌نتاگۆن و هاوبه‌شه ئه‌وروپیه سه‌ره‌كیه‌كان رونیان كرده‌وه، ئه‌وان كۆك نین له‌گه‌ڵ لێدوانه‌كانى سه‌رۆك سه‌باره‌ت به شكستهێنانى داعش له سوریا. له‌به‌رئه‌وه، هه‌تا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانى بكشێنێته‌وه، ژماره‌یه‌كى سنوردار له هێزه تایبه‌تى و هه‌واڵگریه‌كان ده‌هێلێته‌وه بۆ به‌رگرتن له هه‌ر پرۆسه‌یه‌كى سه‌ربازى گه‌وره، و مانه‌وه له‌پاڵ هیزه‌كانى توركیا‌و ئێران و سنوریك بۆ گه‌رانه‌وه‌ى سه‌ر له‌نوێى داعش، سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش، تا ئێستا هیزه‌كانى فه‌ره‌نسا و بریتانیا له رۆژهه‌ڵاتى چۆمى فورات ماون، هیچ پلانێكیشیان بۆ كشانه‌وه نیه، و وڵاته‌كانیان ره‌خنه‌ى توندیان له بریاره‌كه گرت.
دووه‌م، پێوسته هیچ كه‌سێ خۆى فریو نه‌دات سه‌باره‌ت به سروشتى رۆلى ئه‌مه‌ریكا له سوریا، چونكه ئه‌و وڵاته تا راده‌یه‌كى زۆر رۆلێكى په‌راوێزى له ململانێكاندا هه‌بو. به گویره‌ى په‌نتاگۆن 2000 سه‌ربازیان له سوریا هه‌یه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا رۆڵى ئه‌مانه راهێنان و پرۆسه‌ى پرچه‌ككردنى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات بوه دژى داعش و پاراستن و به‌رپێگرتنى هه‌ژمونى ئێران، و گره‌نتى ئه‌وه‌ى هیچ یه‌ك له توركیا و ئیران و سوریا هێرش نه‌كه‌نه سه‌ر كورده‌كان.
سێیه‌م، هه‌ریه‌ك له توركیا و ئێران هه‌بونى سه‌ربازییان له ئه‌مه‌ریكا و روسیا زیاتره و له‌گه‌ل سوپاى سوریادا به‌هه‌رسێكیان هێزى سه‌ره‌كین له‌سه‌ر زه‌مین و كاریگه‌رى گه‌وره‌یان له‌سه‌ر رێره‌وى ململانێكه‌دا هه‌یه.
ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌ره‌نجه، رۆلى هه‌ریه‌ك له روسیا و ئه‌مه‌ریكا به‌ته‌واوى له‌یه‌كترى ده‌چن، به‌وه‌ى هه‌بونیان له روى سه‌ربازیه‌وه سنورداره‌و ناهێڵن هێزه هه‌ریمایه‌تیه سه‌ره‌كیه‌كان پرۆسه‌ى سه‌ربازى فراوان ئه‌نجام بده‌ن.
خاڵێكى تر‌ى گرنگ ئه‌وه‌یه، توركیا ئه‌ندامى ناتۆیه و هاوپه‌یمانێكى سه‌ره‌كى ئه‌مه‌ریكایه، پێده‌چێ هه‌نگاوه‌كه‌ى تره‌مپ بۆ باشتركردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ل ئه‌نقه‌ره بێت. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا، بریارى كشانه‌وه‌كه‌و ره‌زامه‌ندى له‌سه‌ر فرۆشتنى رۆكێتى پاتریۆت به برى 3.5 ملیار دۆلار وه‌ك ئاماژه‌یه‌كى ئاشت بونه‌وه له‌گه‌ل ئه‌رۆغان ته‌ماشا ده‌كرێت. به‌ڵام خاڵى سه‌ره‌كى و بنه‌ڕه‌تى ناكۆكى نێوانیان مه‌سه‌له‌ى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌له كه توركیا به رێكخراوێكى تیرۆریستى له قه‌له‌مى ده‌دات.
به‌لاى توركیاوه، ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى سه‌ربازى به‌رفراوان له رۆژهه‌ڵاتى چۆمى فورات، ئاڵینگارێكى زۆر گه‌وره‌یه، به‌وه‌ى پرۆسه‌كه پێویستى زۆرى به كه‌ل و په‌ل و پلان هه‌یه به‌به‌راورد له‌گه‌ل پرۆسه‌كانى پێشوى باكورى حه‌له‌ب. به‌هۆى ئه‌و كیشه ئابوریانه‌ى توركیا هه‌یه‌تى و پێویستى ئه‌وه‌ى بزانێت هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات چیه، ئه‌وا گه‌یشتن به رێككه‌وتن له نیوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغان گره‌نتى ئه‌وه ده‌كات توركیا توشى زیانى زۆر نه‌بیته‌وه و پرۆسه‌ى سنوردار ئه‌نجام بدات به‌رانبه‌ر تیرۆر، له‌لایه‌كى تره‌وه ئه‌مه‌ریكا ده‌توانێ په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ توركیا باش بكاته‌وه و بیخاته ژێر به‌رپرسیارێتى سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر پاشماوه‌كانى داعش له‌ناوچه‌كه‌دا.
ئاماژه‌كان گوماناوین
له ئه‌نجامى ئه‌وانه‌ى باسكران، بریاره‌كه‌ى تره‌مپ گومانه‌كان زیاتر ده‌كات به‌وه‌ى كشانه‌وه‌كه له سودى مۆسكۆدا بێت. له‌لایه‌كى تره‌وه به‌هۆى ئه‌وه‌ى هه‌ریه‌ك له واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره له‌سه‌ر هیڵى ریككه‌وتنن له سوریا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته مه‌ترسى نوێ له‌سه‌ر مۆسكۆ و پرسیارى نوێ ده‌هێنێته گۆڕێ: ئایه تا ئێستاش رێككه‌وتننامه‌ى ئیدلب له نێوان روسیا و توركیا كاریگه‌رى ماوه؟ ئایه تا ئێستا ئه‌نقه‌ره تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه دانوستان بكات به مامه‌ڵه‌یه‌ك له رۆژهه‌ڵاتى چۆمى فورات له‌گه‌ڵ روسیادا؟ ئایه توركیا شێوه‌ى هه‌لس و كه‌وت و پایه‌ندبونه‌كانى خۆى ده‌گۆڕێت وه‌ك ئه‌وه‌ى له ریككه‌وتنى ئه‌ستاندا هاتوه؟ هه‌موو ئه‌م گومانانه مه‌ترسى زیاتر له‌سه‌ر مۆسكۆ زیاتر ده‌كات.
توركیا تا ئێستا به سودمه‌ندى سه‌ره‌كى داده‌نرێت له هه‌نگاوه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا، ده‌رباره‌ى كڕینى رۆكێتى پاتریۆت و هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكا له هه‌مبه‌ر هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات. له حاڵیكدا ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا سه‌رجه‌م هێزه‌كانى بكشێنێته‌وه توركیا هه‌وڵ ده‌دات جێگاكه‌ى پڕ بكاته‌وه، له‌به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا گره‌نتى لێ ده‌وێ سه‌باره‌ت به داعش و به‌رپێگرتنى هه‌ژمونى ئێران، و كورده‌كان. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مه رووبدات ئه‌وا كورده‌كان له هه‌موو كه‌س زیاتر ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ڵ مۆسكۆ‌و حكومه‌تى سوریادا رێكبه‌كه‌ون .
له راستیدا ده‌كرێ گفتوگۆ ده‌رباره‌ى ئه‌م بابه‌ته بكرێت، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى وه‌فدێكى كورده‌كان بۆ مۆسكۆ له 24 كانونى یه‌كه‌مى ئه‌مساڵ؛ وه‌فده‌كه سێ گه‌ڕى گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ دیمه‌شقدا ئه‌نجامداوه و ده‌یانه‌وێ له‌گه‌ل حكومه‌تى سوریادا بگه‌نه رێگه‌چاره‌یه‌ك.
كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ژماره‌یه‌ك ئاڵینگار به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌كانى ده‌ره‌وه‌ى روسیا دروست ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیه‌كانى توشى لاوازى ده‌بێت له‌گه‌ڵ توركیا به‌هۆى كورده‌كانه‌وه، به‌هه‌مان شێوه له‌گه‌ڵ ئێرانیش؛ ئه‌گه‌ر بێت و تاران هه‌وڵى هه‌ژمونكردن بدات له‌گه‌ل كشانه‌وه‌ى هێزه‌كاندا، سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى زیان به په‌یوه‌ندیه‌كانى ده‌كه‌وێت له‌گه‌ل ئه‌مه‌ریكا، چونكه واشنتۆن رێگه له به‌هێز بونى ده‌گریت له سوریا به‌به‌كارهێنانى توركیا .
له‌گه‌ل هه‌مو ئه‌مانه‌شدا، یه‌ك ئه‌نجامى پۆزه‌تیڤ بۆ مۆسكۆ ده‌مێنێته‌وه، به‌وه‌ى روسیا ده‌بێته تاكه یاریچى نێوده‌وله‌تى له سوریادا، له كاتێكدا مه‌ترسى پێكدادان له ناوچه‌كه‌دا زیاتر ده‌بێت، ده‌كرێ مۆسكۆ رۆڵێكى گرنگتر ببینێ وه‌ك نێوه‌ندگیرێك له نێوان تورك و كورد‌و ئیرانیه‌كان و سوریا.
له‌كاتى ئێستادا ئه‌وه ماوه‌ته‌وه چاوه‌ڕوانى ئه‌وه بكه‌ین، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ چى بكات ، مۆسكۆش هیچ گه‌شبینیه‌كى نییه سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له خاكى سوریا.
سه‌رچاوه: PONT POST