شارپرێس:
میدیای فه‌رمی ئودرن بڵاویكرده‌وه، رۆژی سێشه‌ممه شا عه‌بدوڵا، شای ئوردن به فه‌رمی سه‌ردانی عێراق ده‌كات، ئه‌وه‌ش یه‌كه‌مین سه‌ردانی شا عه‌بدوڵایه دوای 11 ساڵ.
رۆژنامه‌ی الرای ئودرن بڵاویكرده‌وه، شا عه‌بدوڵا، شای ئوردن له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غداوه سه‌ردانی عێراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی رۆژنامه‌كه، سه‌ردانی شار ئودرن به‌مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئوردن و عێراقه له بواره جیاوازه‌كان، به‌تایبه‌ت كه‌رته‌كانی بازرگانی و ئه‌منی.
دوایین سه‌ردانی شای ئوردن بۆ عێراق مانگی ئابی ساڵی 2008 بوو، كاتێك سه‌ردانی به‌غدای كرد و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای ئه‌وكاتی عێراق كۆبووه‌وه.
سه‌ردانه‌كه‌ی شا عه‌بدوڵا هاوكات دوای سه‌ردانی بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق دێت بۆ ئوردن كه 15ی مانگی 11ی ساڵی رابردوو سه‌ردانی ئه‌و ولاته‌ی كرد‌و له‌گه‌ڵ شا عه‌بدوڵا و به‌رپرسانی دیكه ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانی بەرهەم ساڵح له كۆبوونه‌وه‌كانی بەرهەم و شا عەبدوڵای دووەم گفتوگۆ كراوه له‌بارەی رێوشوێنەكانی پتەوكردنی هاریكاریی هاوبەش و پەیوەندی دووقۆڵی نێوان هەردوو وڵات.
ه.م