ئەگەری چوونی كۆنتینیۆ بۆ مانچستەر هەیە

وەرزش

14/01/2019‌ 461 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەری چوونی فلیپی كۆنتینیۆی بەرازیلی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ یانەی مانچستەر یونایتید هەیە، ئەوەش بەپێی رۆژنامەی میرۆری بەریتانی.

هەر بەپێی رۆژنامەكە، لەئەگەری بەردەوامی كێشەكانی نێوان بەرشەلۆنەو كۆنتینیۆ لەهاوینی داهاتوو ئەو یاریزانە روو لەیانەی مانچستەر دەكات.

كۆنتینیۆ ماوەیەكە كێشەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە هەیە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی وەك یاریزانی سەرەكی لەلایەن ئارنستۆ ڤاڵڤێردی  راهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە بەسەرەكی یاری پێناكرێت.

رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، كە یانەی مانچستەر دەیەوێت سوود لەو كێشانە ببینێت‌و بەزوویی گرێبەستی كۆنتینیۆ لەهاوینی داهاتوو یەكلابكاتەوە.

هـ ـ ح