دیبالا قسە لەسەر ئاستی میسی‌و رۆناڵدۆ دەكات

وەرزش

14/01/2019‌ 917 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پاولۆ دیبالای ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی یۆڤانتۆس قسەی لەسەر ئاستی لیۆنێل میسی هاونیشتمانی‌و كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی كرد.

پاولۆ دیبالا لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، كە ئاستی رۆناڵدۆ و میسی وەك یەكەو ناتوانین بڵێن ئەم لەوی تر باشترە.

ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە راشیگەیاند، كە هەردوو یاریزان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن، ئەوەش وای كردووە سەرنجی هەموو لایەك بەلای خۆیان رابكێشن.

میسی یاری بۆ بەرشەلۆنە دەكات‌و رۆناڵدۆش یاری بۆ یۆڤانتۆس، كە ئەو دوو یاریزانە چەند ساڵێكە ركابەری‌و كێبڕكێی لەنێوان هەیە.

هـ ـ ح