توركەكان لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین رێژەی چا لەئاستی جیهان دەخۆنەوە

جیهان

14/01/2019‌ 611 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راپۆرتێك ئەو گەلەی ئاشكراكرد، كە لەسەر ئاستی جیهان زۆرترین رێژەی چا دەخۆنەوە.

سەردار ئارشاهین، سەرۆكی ژووری گەلی ئەستەنبوڵ ئاشكراكردووە، كە خەڵكی توركیا زۆرترین رێژەی چا خواردنەوەیان بەشێوەی ساڵانە هەیە، ئەوەش بەپێی ئەو ئەو رێژانەی تۆماركراوە.


هەر بەپێی رێژە تۆماركراوە، هەر كەسێكی چا خۆری توركی، ساڵانە هەزارو 300 كوپ چا دەخۆنەوە، كە ئەوەش زۆرترین رێژەیە لەسەر ئاستی جیهان.

ئارشاهین ئاماژەی بەوەش داوە، بەكارهێنانی چا لەلایەن گەلانی توركیا پەیوەندی بەپلەی گەرماوە هەیە، كە بەزۆری لەزستان دەخورێتەوە، بۆ رێكخستنی پلەی گەرمی لەش.

هەروەها بەپێی رێژەی رۆژانەش، خواردنەوەی چا لەلایەن تاكی توركی رۆژانە لەنێوان 3-5 كوپدایەو لەهەندێك كەیس دەگاتە 10 كوپی رۆژانە.

هـ ـ ح