23 دەقیقە یاریكردن بەرشەلۆنەی ناچاركردن بە دانی یەك ملیۆن دۆلار بەیانەیەكی ئینگلیزی

وەرزش

14/01/2019‌ 647 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە بڕی یەك ملیۆن یۆرۆی دا بەیانەی مانچستر سیتی ئینگلیزی، ئەوەش بۆ بەشداری یاریزانێكی یانە كەتەلۆنییەكە لەیاری یانەكەی بەرانبەر یانەی یۆڤانتۆس.

یانەی بەرشەلۆنە لەو یارییە بە دوو گۆڵ بەرانبەر بەگۆڵێك دڕا، بەڵام بەهۆی بەشداریكردنی دینیس سوارێز لەیارییەكە، یانە كەتەلۆنییەكە دەبێت بڕی یەك ملیۆن دۆلار بداتە یانەی مان سیتی.

بەرشەلۆنە، كە پێشتر ئەو یاریزانەی لەیانەی مانچستەر سیتی كڕیوە، بۆ هەر دە یارییەكی ئەو یاریزانە دەبێت بڕی یەك ملیۆن یۆرۆ بداتە یانە ئینگلیزییەكە، كە ئەو یاریزانە لەیارەی بەرشەلۆنەو لیڤانتی تەنیا 23 دەقیقەش یاری كرد.

ئەمە لەكاتێكدایە ئەگەر هەیە یانەی بەرشەلۆنە لەوەرزی گواستنەوەی زستانەیی ئەو یاریزانەی بفرۆشێت، بەیانەی ئارسیناڵ، كە حەفتا یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئەنجامداوە.

هـ ـ ح