هەوڵی عێراق‌و توركیا بۆ كردنەوەی دەروازەیەكی نوێی سنووری

عیراق

14/01/2019‌ 804 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فاتیح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لەبەغدا رایگەیاند، كە لەگەڵ لایەنی عێراقی لەهەوڵدان بۆ كردنەوەی دەروازەیەكی سنووری نوێ‌ لەنێوان هەردوولا.

فاتیح یەڵدز، لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، كردنەوەی ئەو دەروازە سنوورییە لەنێوان عێراق‌و توركیا، بۆ زیادكردنی بازرگانی نێوان هەردوو وڵاتەو لەو پێناوەشدا هەموو هەوڵێك دەدەن.

هەروەها رایگەیاند، كە قەبارەی ئاڵوگۆڕی نێوان عێراق‌و توركیا 13 ملیار دۆلارەو زۆربەی ئەو ئاڵوگۆڕە لەتەنیا دەروازەیەكەوە دەكرێت.

ئەوەشی راگەیاندووە، بەكردنەوەی دووەم دەروازە لەنێوان عێراق‌و سوریا، رێژەی بازرگانییەكە دوو هێندە زیاد دەكات، كە ئەوەش سوودی بۆ هەردوولا دەبێت.

هـ ـ ح