چاودێری جوڵەكانی سوپای توركیا دەكات
سوپای ئەمریكا شێوازی شەڕكردنی لەسوریا دەگۆڕێت

کوردستان

14/01/2019‌ 2563 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای ئەمریكا شێوازی شەڕكردنی خۆی لەسوریا دەگۆڕێت، ئەوەش دوای بڕیاری دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەو وڵاتە بۆ كشانەوەی هێزەكانیان لەسوریا.

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان شێوازی نوێی شەڕكردنی ئەمریكا لەسوریا، لەرێگەی هێرشی ئاسمانییەوەیە دەبێت بۆ سەر مۆڵگەی گروپە چەكدارییەكان، بەتایبەتی چەكدارانی داعش لەو وڵاتە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، بۆ ئەو مەبەستە، ئەمریكا لەرێگەی ئاسمانەوە، لەشەڕكردن بەردەوامدەبێت‌و هێزە كوردییەكانیش لەزەمینەوە شەڕی گروپە چەكدارییەكان داعش دەكەن.

ئەمە لەكاتێكدایە نۆزدەی مانگی رابردوو دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریك، بڕیاری كشانەوەی هێزەكانی لەسوریا راگەیاند، كە چوار ساڵە لەو وڵاتە لەگەڵ شەرڤانانی یەپەگە شەڕی داعش دەكەن.

هەروەها سەرچاوەكان باس لەوەش دەكەن، كە سوپای ئەمریكا بە بەردەوامی چاودێری جوڵەكانی توركیا دەكات، بۆ ئەوەی هێرش نەكاتە سەر هێزە كوردییەكان، تا لەبەرانبەر داعش لاواز نەبن.

هـ ـ ح


بەپەلە