سەردانەكەی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغداو هەولێر كاردانەوە دروست دەكات

عیراق

14/01/2019‌ 1618 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەردانەكەی محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ هەولێرو بەغدا كاردانەوەی دروست كردووە.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئاگادار، باڵوێزخانەی ئێران لەبەغدا، داوای لەحكومەتی عێراق كردووە، بەرنامەی سەردانەكەی محەمەد جەواد زەریف بۆ بەغداو هەولێر بخاتەڕوو.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، ئەوە كاردانەوەی لەناو كوتلە سیاسییەكانی پەرلەمان دروستكردووە، بەوەی باڵوێزخانەی ئێران نەدەبوو، داوایەكی لەو شێوەیە لەحكومەتی عێراق بكات‌و خۆی بەرنامەی سەردانەكەی زەریف بخاتەڕوو، نەك بەغدا.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، كە كاردانەوەكە بەشێوەیەكە، ئەو داواكارییەی باڵوێزخانەكەی ئێران سەلمێنەری ئەوەیە، تاران دەسەڵاتی خۆی بەسەر حكومەتی عێراق دەسەپێنێت.

جەواز زەریف ئەمڕۆ دوو شەممە سەردانی بەغدا دەكات‌و سبەی سێشەممەش سەردانی هەولێر دەكات‌و دواتر لەسلێمانی بەشداری كۆڕبەندێكی ئابووری دەكات، كە لەسەردانەكەی چەندین كۆبوونەوەی سیاسی‌و ئابووری ئەنجامدادەت.

هـ ـ ح