سەركردەیەكی حەشدی شەعبی لەنزیك كەركوك دەكوژرێت

عیراق

14/01/2019‌ 844 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەركردەیەكی حەشدی شەعبی لەنزیك كەركوك كوژرا، ئەوەش لەئەنجامی هێرشی چەكدارانی داعش.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی، چەكدارانی داعش ئەمڕۆ دوو شەممە هێرشیان كردووەتە سەر خاڵێكی پشكینینی چەكدارانی حەشدی شەعبی لەناوچەی برایەتی لەباكووری رۆژئاوای كەركوك.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، لەئەنجامی ئەو هێرشەسەركردەیەكی حەشدی شەعبی بەناوی قوسەی ئیسماعیل عەباس كوژراوە، كە خەڵكی دوبسەو بەرپرسیاری لەناو حەشد هەبووە.

هێرشەكە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە چەكدارانی داعش لەناوچەكانی كەركوك جموجوڵەكانیان زیاتر بووەو ناوە ناوە هێرش دەكەنە سەر هێزە ئەمنییەكانی عێراق‌و حەشدی شەعبی.

هـ ـ ح