هەڕەشەكەی دۆناڵد ترامپ لەتوركیا نرخی لیرە بەخێرایی نزمدەكاتەوە

کوردستان

14/01/2019‌ 3325 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی لیرەی توركی دابەزینی بەرانبەر دۆلاری ئەمریكی تۆماركرد، ئەوەش دوای ئەو هەڕەشەی دۆناڵد ترامپ لەتوركیای كرد.

بەپێی سەرچاوەكان، لیرە ئەمڕۆ دوو شەممە لەمامەڵەكان رۆژ بەرێژەی 1.3% بەرانبەر دۆلار دابەزیوەو هەر 5.53 لیرەیەك بەرانبەر دۆلارێك مامەڵەی پێوەكراوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژی هەینی رابردوو نرخی هەر 5.4540 لیرەیەك بەدۆلارێك مامەڵەی پێوەكراوە، كە هەڕەشەی ترامپ كاریگەری لەسەر نرخەكەی هەبووەو بەخێرایی دایبەزاندووە.

دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا بەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە هەڕەشەی وێرانكردنی ئابووری توركیای كرد، ئەگەر بێت‌و لەدوای كشانەوەی سوپای وڵاتەكەی لەرۆژئاوای كوردستان‌و باكووری سوریا، سوپای توركیا هێرش بكاتە سەر هێزە كوردییەكان.

هـ ـ ح