كاردانەوەیەكی تری توركیا لەبارەی هەڕەشەكانی دۆناڵد ترامپ

کوردستان

14/01/2019‌ 2241 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا كاردانەوەی بەرانبەر هەڕەشەكەی دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا نواند، كە لەوڵاتەكەی كردبوو.

مەولود چاوشئۆغڵو لەبارەی هەڕەشەكانی ترامپ وتی: "هاوبەشە ستراتیجییەكان لەرێگای تۆڕی كۆمەڵایەتییەوە قسە ناكەن".

وەزیری دەرەوەی توركیا وتیشی: "ئێمە گوتمان لە هیچ هەڕەشەیەك ناترسین، ناتواندرێت بە هەڕەشەی ئابووریی هیچ ئامانجێك وەدیبهێندرێت".

ئەمە لەكاتێكدایە دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا لەتویتێك لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر وتی: ئابووری توركیا وێران دەكەین، ئەگەر بێت‌و هێرش بكاتە سەر هێزە كوردییەكان لەسوریا، كە ئەوە كاردانەوەی جۆراوجۆری بەرپرسانی ئەو وڵاتەی بەدواوە هاتووە.

سەبارەت بە درووستكردنی ناوچەیەكی ئارام بە پانتایی ٣٠ كیلۆمەتر لەسەر سنوور، كە ترامپ هەر لەتویتەكەی باسی كردوبوو، چاوشئۆغڵو وتی: "دوای پێداگری توركیا ئەو بۆچوونەیان هێنایە ئاراوە، ئێمە دژی ئەوە نین".

وەزیری دەرەوەی توركیا جەختی لەوەكردەوە، كە سەبارەت بە كشانەوە لە سوریا گوشارێكی جددی لەسەر ترامپ هەیە و دامەزراوە ئەمنییەكان گوشار دەكەن بۆ ئەوەی نەكشێتەوە.

هـ ـ ح