ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح‌و پاشای ئوردن

عیراق

14/01/2019‌ 818 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق لەگەڵ عەبدوڵڵای دووەم پاشای ئوردن كۆبووەوەو هەردوولا هیوایان خواست سەردانە ببێتە مایەی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی نێوان ئوردن‌و عێراق و ئارامی ناوچەكە.

عەبدوڵڵای دووەم ئەمڕۆ دوو شەممە لەسەر داوای بەرهەم ساڵح سەردانی بەغدای كردو بەپێی راگەیەنراوی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، دوای مەراسیمی پێشوازی سەرۆك كۆمار و پادشای ئوردن لەكۆشكی سەلام، بەئامادوبوونی شاندی هەردوو وڵات كۆبوونەوە بۆ تاوتوێكردنی هەلومەرجی سیاسی ناوچەكهەو ‌ پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات‌ و چۆنییەتی گەشەپێدان و بەرەو پێشبردنیان لەهەموو ئاستەكاندا‌ بەجۆرێك خزمەتی بەرژەوەندی هەردوو وڵات و گەلی دۆست بكات.

هەر بەپێی راگەیەنراوەكە، لەو كۆبوونەوەیەدا پەیوەندی هاوبەشی ئابووری‌و بازرگانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆی لەبارەوەكرا، هەروەها لە تەوەرێكی تری كۆبونەوەكەدا بیروڕا سەبارەت بە چەند پرسێكی ناوچەیی و نێودەوڵەتی ئاڵوگۆڕ كرا و تێیدا تەئكید لە رۆڵی گرنگی عێراق و ئوردن كرایەوە بۆ چەسپاندنی ئاسایش و ئارامی بە جۆرێك كە بەغدا و عەمان پێگەی سەرەكی لێكگەیشتن و پێكگەیشتنی وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە بن بۆ كۆتایی هێنانی یەكجارەكی قەیران و گرژیەكان دوور لە توندوتیژی و ئاژاوە و دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بە گەلانی ناوچەكە.

هـ ـ ح