شارپرێس:
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به فه‌رمی واده‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی فرۆكه‌خانه‌كه‌ی بۆ توركیا راگه‌یاند، كه له‌ساڵی 2017 ه‌وه راگیراوه و بڕیاره 24ی ئەم مانگە یەکەم فڕۆكه له سلێمانیه‌وه به‌ره‌و توركیا بڕوات.
تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی له ڤیدیۆیه‌كدا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی كۆمپانیای توركش ئێرلاین رایگەیاند، ئه‌مڕۆ بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانی و تورکیا كۆبوونه‌ته‌وه و شاندی تورکش ئێرلاین سەردانی فڕۆکەخانەیان کردووه بۆ دڵنیابوون لەو رێکارانەی لەناو فڕۆکەخانەدا كه گیراونه‌ته به‌ر بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان.
راشیگه‌یاند، بڕیاریانداوە لە 24-1-2019 گەشتەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێبکاتەوە و سەرەتا هەموو رۆژێک گەشتێک ئەنجامبدرێت و دواتریش گەشتەکان ئاسایی دەبێتەوە.
هاوكات به‌پێی زانیاریه‌كانی شارپرێس رۆژی 24ی مانگ یه‌كه‌م فڕۆكه له سلێمانییه‌وه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك له ئیستانبوڵ ده‌ڕوات.
كردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی له‌كاتێكدایه 24ی مانگی رابردوو تورکیا بڕیاریدابو گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی درێژبکاتەوە تاوەکو 24ی مانگی ئازاری 2019.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ئێستادا هیچ گەشتێکی نێودەوڵەتی بۆ وڵاتی تورکیا نییە و لە ژێر گەمارۆدایە، ئەوەش دوای ئەوەی مانگی ئازاری 2018 حکومەتی تورکیا گەشتە نێودەوڵەتییەکانی بەڕووی ئاسمانی هەولێردا کردەوە، بەڵام "بەهۆکاری سیاسی" گەمارۆکانی سەر سلێمانی تاوەکو 25ی ئەم مانگە درێژکردەوە.
ه.م