شارپرێس:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته هه‌ولێرى پایته‌خت، دوای ئه‌وه‌ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی به‌غدای كرد‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی كۆبووه‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ جان ئیف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشوازی لێكرا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نساله‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه.
لۆدریان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراقی دووپاتی پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق له گشت بواره‌كاندا كرده‌وه.
فه‌ڕه‌نسا به پشتیوانێكی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستان داده‌نرێت له شه‌ڕِی داعشدا و له رۆژئاوای كوردستانیش پشتوانییه‌كی گه‌وره‌ی هێزه كوردییه‌كان ده‌كات.
ه.م