شارپرێس:
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا رایگه‌یاند، دانوستانه‌کان له نێوان دیمەشق و هێزه کوردییه‌کان له باکووری ئه‌و وڵاته زیاتر بووه.
به‌پێی سپۆتنیگ-ی روسی، ئه‌یمه‌ن سۆسان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا جه‌ختی کرده‌وه، که دانوستانه‌کان له نێوان ده‌میشق و هێزه کوردییه‌کان له باکوری ئه‌و وڵاته زیاتر بووه و هۆکاره‌که‌یشی ئه‌گه‌ری خواستی هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردانی سوریا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "کورده‌کانی به‌شێکی سه‌ره‌کی سووریا‌ن، ئێمه دڵنیاین که ده‌توانین به‌شێک له بابه‌ته ئه‌سته‌مه‌کان له ڕێگه‌ی دانوستانه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ین، تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی دانوستانه‌کان ڕێز له یه‌کێتی سوریا و نه‌ته‌وه‌یی سوریا بگرێت ئه‌مه گه‌ره‌نتی کراوه".
دوای بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سوریا، هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر كوردانی رۆژئاوا زیاتربووه، به‌لام ئه‌مڕۆ تره‌مپ له نوێترین لێدوانی‌دا هۆشداریدایه توركیا له هێرشكردنه‌سه‌ر كوردانی رۆژئاوا.
تره‌مپ له تویتێكدا رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا هێرشبكاته سه‌ر كوردانی سوریا ئه‌وا ئابوری توركیا وێنه‌ران ده‌كات.
ه.م