گلۆب یه‌كێك له‌هه‌ڵه‌ گه‌وره‌كانی ژیانی ئاشكراده‌كات

وەرزش

14/01/2019‌ 672 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یۆرگن گلۆب ڕاهێنه‌ری یانه‌ی لیڤه‌رپولی ئینگلیزی، یه‌كێك له‌ هه‌ڵه‌ گه‌وره‌كانی ژیانی وه‌رزشیی خۆی ئاشكراده‌كات.

گلۆب له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی هه‌بووه‌ له‌ ژیانیدا، به‌ڵام دیارترین هه‌ڵه‌ی بریتییه‌ له‌وه‌ی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ سادیۆ مانی ئه‌نجامنه‌داوه‌ ئه‌وكاته‌ی ڕاهێنه‌ری بروسیا دۆرتمۆند بوه‌.

گلۆب وتیشی، ئه‌وكاته‌ هه‌وڵێكی ساده‌ی داوه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی سادیۆ مانی بۆ ڕیزه‌كانی بروسیا دۆرتمۆند، به‌ڵام دواتر له‌هه‌وڵه‌كه‌ی گه‌رم نه‌بووه‌.

ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی لیڤه‌رپول باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا هه‌لێكی گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ سادیۆ مانی له‌ لیڤه‌رپول پێكه‌وه‌ن.

ڕ . ج