شارپرێس:
جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد لاری نیه له‌وه‌ی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی بایرن میونشن وه‌ربگرێت، به‌ڵام به سێ مه‌رج.
ڕۆژنامه‌ی دۆن بالۆن-ی ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، مۆرینیۆ مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی بایرن میونشن وه‌ربگرێت، ئه‌و یانه‌یه سێ یاریزان بۆ ڕیزی یانه ئه‌ڵمانیه‌كه بگوازێته‌وه.
له‌باره‌ی ئه‌و سێ یاریزانه‌وه رۆژنامه‌كه نوسیویه‌تی:"هه‌ریه‌كه له محه‌مه‌د سه‌ڵاح، ڕابیۆ، كانتی"ییه، چونكه مۆرینیۆ پێی وایه به‌و سێ یاریزانه ده‌توانێت ڕیزه‌كانی بایرن میونشن پته‌و بكات.
ڕ . ج