پێكان یاریزانێكی ریاڵ مەدرید دەخاتە گریان

وەرزش

15/01/2019‌ 372 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی، خیسیۆس فایخۆی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید تووشی پێكان بووەتەوە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە فایخۆن رۆژی دوو شەممە تووشی پێكان بووەتەوە، دوای ئەوەی لەپێكان چاكبووەتەوەو بەشداری راهێنانەكانی كردووە.

رۆژنامەكە ئاشكرایكردووە، كە ئەو یاریزانە بەهۆی پێكانەكەیە، كە راهێنانەكانی ریاڵ مەدریدی جێهێشتووە دەستی بەگریان كردووە.

فایخۆن ماوەی رابردوو تووشی پێكان بوو، ئەو رۆژنامەیە، ئەو یاریزانە لەهەمان شوێنی پێشووی لەقاچی تووشی پێكان بووەتەوە.

هـ ـ ح